بۆ پته‌وکردنی هێلی هێرشبردن مانچسته‌ریونایتد ده‌یه‌وێ بۆند له‌گه‌ڵ یاریزانی ئینگلیزی مایکڵ ئۆین مۆر بکات که دوای ئه‌وه‌ی مایکڵ ئۆین بۆنده‌که‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی نیوکاسڵ ئینگلیزی ته‌واو بووه وه ئه‌و ئازاده بچێته هه‌ر یانه‌یه‌ک وه مانچسته‌ر تێکه‌ڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که له یانه‌کانی هال ستی و ستۆک ستی بۆ مۆرکردنی له‌گه‌ڵ ئۆین وه مانچسته‌ر پاڵه‌وانی ئینگڵته‌ڕا هیوای زیاتره له‌به‌ده‌ست هێنانی ئۆین وه سیر ئه‌لێکس فیرگسۆن ده‌یه‌وێ بۆند له‌گه‌ڵ ئۆین مۆر بکات بۆ پته‌وکردنی هێلی هێرشبردن ،چونکه به‌تایبه‌تی دوای ڕۆیشتنی کریستیانۆ ڕۆنالدۆ و کارلۆس تیڤێس وه له‌ده‌ست دانی بۆندی که‌ریم به‌نزیمه که له‌م دوایه‌دا چوو بۆ یانه‌ی ڕیال مه‌درید.


