يانه‌ی
کۆرانسیانسی به‌رازیلی دوای یه‌كسان بوونی له‌گه‌ڵ یانه‌ی
ئه‌نته‌رناشناڵی هاونیشتیمانی به‌ئه‌نجامی 2-2 وه به‌بردنه‌وه‌ی یاری
یه‌که‌م به ئه‌نجامی 2-0 وه به‌کۆی 4-2 بۆ هه‌ردوو یاری، توانی بۆ جاری
سێیه‌م جامی به‌رازیل ناسراو به [کۆپا دی به‌ڕازیل] به‌رێته‌وه وه
ئه‌مه‌ش دووه‌م نازناوی ئه‌ویانه‌یه له‌م وه‌رزه‌دا، دوای بردنه‌یه‌ی
جامی پاولیستا له یانه‌ی سانتۆس. شایه‌نی
باسه یاری گه‌ڕانه‌وه کۆتای جامی به‌ڕازیل له‌یاریگای {بیڕۆ- ڕیا}
یاریگای تایبه‌ت به یانه‌ی ئه‌نته‌رناشناڵ له شاری پۆرتۆ ئه‌لێگرۆ
به‌ڕێوه چوو، کۆرانسیانس له ڕێگه‌ی خۆرخی هنریکی و ئه‌ندریه سانتۆس
ده‌ست پێشخه‌ریان کرد هه‌رچه‌نده یانه‌ی ئه‌نته‌ر ناشناڵ له تایمی
دووه‌م دوو گۆڵیان له ڕێگه‌ی یاریزان ئه‌لیکساندرۆ باربۆسا
تۆمارکردبه‌ڵام به‌س نه‌بوو بۆ بردنه‌وه‌ی یاریه‌که، وه به‌هۆی
تووندووتیژییه‌وه ناو بژیوان سه‌روو یاریزانێکی له‌هه‌ردوولابه‌کارتی
سوور کرده ده‌ره‌وه و به‌م شێوه یاریه‌که کۆتایی هاتوو یانه‌ی
کۆرانسیانس جامه‌که‌ی برده‌وه. وه
دوای یاریه‌که یاریزانی به‌ناوبانگی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل
ڕۆناڵدۆ خۆشحاڵی خۆی ده‌ر بڕی و ووتی ( له‌و کاته‌وه‌ی هاتووم بۆ
کۆرانسیانس هانده‌ران زۆر لایه‌ن گیریم ده‌که‌ن، وه ووتی ئێستا ئێمه
ئاهه‌نگی دوو جام ده‌که‌ین). وه ڕۆناڵدۆ زۆرسوپاسی هاوڕێکانی کردوو
ووتیشی ده‌مه‌وێت گرێبه‌سته‌که‌م له‌گه‌ڵ کۆرانسیان درێژ بکه‌مه‌وه‌و
به‌ژداری له کۆپا لیبرتادۆستا بکه‌م، وه به بردنه‌وه‌ی ئه‌م جامه
یانه‌ی کۆرانسیانس ڕاسته‌وخۆ وه‌رزی داهاتوو به‌ژداری جامی
کۆپالیبرتادۆستا ده‌کات


