خوان رۆمان ریكێلمی ئه‌رجه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرزی ئه‌و
وولاته متمانه‌ی به‌مارادۆنای ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی وولاته‌كه‌ی هه‌یه.
له‌میانی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا "خوان رۆمان ریكێلمی" ئه‌رجه‌نتینی و
ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرزی هه‌مان وولات ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه
خوازیاره هه‌ڵبژارده‌ی وولاته‌كه‌ی له‌دوا یاریه‌كانی پالاوتنی
كیشوه‌ره‌كان ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات و به‌ره‌و مۆندیالی داهاتوو
به‌ڕێبكه‌وێت.
یاریزانی ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه متمانه‌ی ته‌واوی به دیگۆ
مارادۆنا هه‌یه بتوانێت سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر به‌ڕازیل و هه‌ڵبژارده‌كانی
تری ئه‌مریكای لاتین به‌ده‌ستبهێنێت.
ووتیشی "هیچ گومانێكمان له‌وه نیه مارادۆنا ده‌توانێت هه‌ڵبژارده‌ی وولاته‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته جامی جیهانی.
جێی ئاماژه‌یه پێشتر به‌هۆی بونی كێشه له‌گه‌ڵ مارادۆنای ڕاهێنه‌ر، خوان
ریكێلمی كه‌به‌بڕبڕه‌ی پشتی ئه‌رجه‌نتین داده‌نرێت، وازهێنانی خۆی
له‌یاریكردن بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وولاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند

