لە
ژمارەی ئەمرۆیدا رۆژنامەی بەناوبانگی “فرانس فوتبول”ـی فەرەنسا
بلاویكردەوە كە هێرشبەری كامیرۆنی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانیا ” ساموئێل
ئیتۆ” گەیشتووتە رێكەوتن لەگەل بەرپرسانی یانەی مانشستر سیتی ئینگلتەرا بە
نرخی 31 ملیۆن یورو بۆ 3 وەرز.ئەم گواستنەوەیە لە كاتێكدا روویدا كە پێشتر
چەندین جار سەرۆكی یانەی كەتەلۆنی “خوان لاپۆرتا ” رایگەیاندبوو كە
یاریزانی ناوبراو لە ریزی یانەكەی دەمێنتەوە.بە چوونی “ئیتۆ” بۆ ریزی
یانەی مان سیتی وا چاوەرواندەكرێت كە بەرپرسانی یانە هەولی زیاتر ئەنجام
بدەن بۆ هێنانی هێرشبەری یانەی ڤالنسیا “دێڤید ڤیا” بەلام وا چاوەروان
دەكرێت كە سەرۆكی یانەی كەتەلۆنی لەو پرۆژەیەدا سەركەوتن بە دەست نەهێنت
چونكە چەند لە هاورێیەكان “ڤیا” ئاشكرایان كردووە كە ناوبراو دەیەوێت
وەرزی داهاتوو لە سانتیاگۆ یاری بكات.


