ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی و یانه‌ی
به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی لیۆنێل میسی دووباره هانی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی
ئه‌رجه‌نتینی و یانه‌ی لیڤه‌رپوول ئینگلیزی خافیێر ماسكێرانۆـیدا بۆ
ئه‌وه‌ی بیر له چوون بۆ یانه‌ی به‌رشلۆنه بكاته‌وه،،،میسی ئه‌وه‌ی ڕوون
كرده‌وه كه‌وا ده‌یه‌وێت شان به شانی یاریزانی ماسكێرانۆ یاری بكات
له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كان وه ئه‌م لێدوانه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه‌وا زۆربه‌ی
ڕۆژنامه‌كان باس له ده‌رچوونی یاریزان ماسكێرانۆ ده‌كه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی
لیڤه‌رپوول وه یانه‌ی به‌رشلۆنه گرنگییه‌كی زۆری پێداوه،،،میسی له
لێدوانێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆـی كه‌ته‌لۆنی ووتی،،،”به
دڵنییایه‌وه ده‌مه‌وێت ماسكێرانۆ بێته یانه‌ی به‌رشلۆنه وه كێ
نایه‌وێت شان به شانی یاریزانێكی وا گه‌وره‌ی یاری بكات هیوادارم كه
بتوانێت بێته به رشلونةوه

