ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی و یانه‌ی
لڤیه‌رپوولی ئینگلیزی خافیێر ماسكێرانۆ ئاشكرای كرد كه‌وا دڵخۆشه له
لیڤه‌رپوول وه ئه‌مه‌ش بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه باس له
ده‌رچوونی ده‌كه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئینگلته‌را به نرخی 25 ملیۆن
پاوند،،،وه له لێدوانێكدا ووتی،،،”شتێكی زۆر جوانه كه‌وا یانه‌ی
گه‌وره گرنگیت پێ بدات به‌ڵام من خۆشحاڵم له لیڤه‌رپوول وه زۆر جوانه
یانه‌ی وه‌ك به‌رشلۆنه یان ڕیال مه‌درید گرنگیت پێ بده‌ن وه من ڕێز له‌م
دوو یانه به‌هێزه ده‌گرم”،،،ماسكێرانۆ ڕوونی كرده‌وه كه‌وا خوولی
ئینگلیزی زۆر به‌هێزتره له خوولی ئیسپانی وه ئاشكراشی كرد كه‌وا یانه‌ی
به‌رشلۆنه به‌هێزترین یانه‌یه وه هه‌روه‌ها یاریزان میسی باشترین
یاریزانه له جیهان له حاڵی ئێستا وه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕوون كردووه
كه‌وا هاوڕێیه‌تیه‌كی زۆر باشی هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیال
مه‌دریدی ئیسپانی مانوێل پیلیگرینی سه‌باره‌ت به‌و ووتی،،،”شایه‌نی
ئه‌وه‌ی ببێته ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیال مه‌درید پیلیگرینی ڕاهێنه‌رێكی زۆر
گه‌وره‌یه وه ڕاهێنه‌رایه‌تی منی كردووه له یانه‌ی ڕیڤێر پله‌یت وه
په‌یوه‌ندیه‌كی باشم هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و،،شتێكی زۆر جوانی پێشكه‌ش كرد
له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڤیاڕیال وه دیاری كردنی یانه‌ی ڕیال مه‌درید بۆ ئه‌و
بڕیارێكی زۆر باش بوو”.


