|
به‌پێی وته‌كانی جینس كارفاجالی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی، گۆڵچی یه‌كه‌می یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ڤیكتۆ ڤاڵدێز ره‌زامه‌ندی خۆی نیشان دا بۆ نوێكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه.. كارفاجال له‌ڕێگه‌ی چه‌ندین ده‌زگای راگه‌یاندنی ئیسپانییه‌وه رایگه‌یاند كه هه‌ردوولا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی ده‌رباره‌ی بۆنده‌كه نه‌دركاند. له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنه‌كه‌ی كارفاجالدا، تائێستا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ڤیكتۆر ڤاڵدێزی ته‌مه‌ن (27) ساڵدا رانه‌گه‌یاندووه له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی بۆندی ناوبراو، كه ساڵی 2010 كۆتایی پێدێت. هه‌ردوو رۆژنامه‌ی (ئاس)و (ماركا)ی ئیسپانی له‌ڕێگه‌ی پێگه‌ی ئینته‌رنێتی خۆیانه‌وه بڵاویان كرده‌وه كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڤیكتۆر ڤاڵدێزدا تا ساڵی 2014 درێژكردۆته‌وه، به‌ڵام هه‌ردوو رۆژنامه‌ی (سپۆرت)و (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ) كه له هه‌رێمی كاته‌لۆنیا دره‌ده‌چن ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه بۆنده‌كه‌ی ڤاڵدێز تا ساڵی 2015 درێژكراوه‌ته‌وه. جێی باسه گفتوگۆكانی نێوان یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و ڤیكتۆر ڤاڵدێز له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی بۆندی ناوبراو، تووشی جۆرێك له‌ساردی‌و دواكه‌وتن بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ڤاڵدێز پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد كه‌پێویسته مووچه‌ی هه‌ر وه‌رزێكی به‌رز بكرێته‌وه بۆ بڕی(9) ملیۆن یۆرۆ، كه ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن به‌رشه‌لۆنه‌وه ره‌تده‌كرایه‌وه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان به‌پێی رێككه‌وتنی هه‌ردوولا له‌م بۆنده نوێیه‌دا مووچه‌ی ڤاڵدێز له‌وه‌رزێكدا بریتی ده‌بێت له‌بڕی(7) ملیۆن یۆرۆ (9.75) ملیۆن دۆلار

|
+ yawar در 20 Jun 2009
6 PM |
|
|