ئه‌ركی هه‌ریه‌كه له‌یانه گه‌وره‌كانی ئیسپانیا‌و ئیتاڵیا‌و ئینگلته‌را (به‌رشه‌لۆنه، یۆڤانتۆس، ئه‌رسناڵ) له‌یارییه‌كانی رۆیشتنی قۆناغی سێیه‌می ئاماده‌كاری جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا تاڕاده‌یه‌كی زۆر ئاسانه.
سبه‌ی چوارشه‌ممه یارییه‌كانی رۆیشتن ئه‌نجام ده‌درێت جگه له‌یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ڤیۆره‌نتینای ئیتاڵی به‌رامبه‌ر سلاڤیا براگی چیكی كه‌یاری هاتنیان به ئه‌نجامی(2-0) له‌به‌رژه‌وه‌ندی ڤیۆره‌نتینا كۆتایی پێهات‌و ئه‌م یارییه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌ریه‌كه له‌یانه‌كانی به‌رشه‌لۆنه‌و یۆڤانتۆس‌و ئه‌رسناڵ زۆر نزیكن له‌سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه پاش ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان له‌یانه‌ی فیسلا كراكۆفیای پۆڵه‌ندی برده‌وه به‌ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێبه‌رامبه‌رو دووه‌میان به‌سه‌ر یانه‌ی ئه‌رتمیدای سلۆڤاكیدا سه‌ركه‌وت به‌هه‌مان ئه‌نجام‌و ئه‌رسناڵیش توانی به‌سه‌ر یانه‌ی تۆنتی ئانشكیده‌ی هۆڵه‌ندیدا سه‌ركه‌وێت به‌ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر.
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتووش تیروپشكی قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتییه‌كه له‌مۆناكۆ به‌ڕێوه ده‌چێت.


